پەدەکە چ داواکارییەکی لە عێراق کردووە؟

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، پەدەكە داوای لابردنی ئەو ماددەیەی کردووە لە پرۆژەیاسای بودجەدا، كە حکومەت ناچار دەکات بە دانەوەی لە١٠%ی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

پەدەكە لە سەر چەند ماددەیەكی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ ناڕازییە و داوای لابردنی دەكات، لە بارەی ئەو گۆڕانكارییانەی پەدەكە دەیەوێت بکرێت، مستەفا سەند لە پەڕەی فەرمی خۆی چەند زانیارییەکی بڵاو کردەوە.

مستەفا سەنەد ڕایگەیاند، پەدەكە داوای لابردنی ئەو ماددەیەی لە بودجەدا كردووە، كە باس لە گەڕانەوەی ١٠%ی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە یەكێك لەماددەكانی بودجەدا، كە تایبەتە بەهەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم ناچار دەكات، بە گەڕاندنەوەی مانگانەی ١٠%ی مووچەی پاشەكەوت كراوی فەرمانبەرانی هەرێم.

لە ئێستادا بەهۆی ناكۆكی لەسەر هەندیك ماددەی بودجە، دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە، سیاسەتمەدارانی عێراق داوا دەكەن بە زوویی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بكرێت، چونكە پەیوەندی بەژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە.

هـ.ئ

Comments are closed.